ناوهڕۆك
چەک
هەر کەرەستەیەکە ببێتە هۆی وێرانکردن یاخود بڕین و لەناوبردنی شتێک یاخود لێسەندنەوەی گیانی گیاندارێک چ مرۆڤ یان هەر بوونەوەرێکی دیکە بێت، و بە دوو مەبەستی سەرەکی بەکاردێت: هێرشبردن و بەرگری.
یاخود هەندێکجار بۆ مەبەستی ترساندن و هەڕەشە، یان تیرهاوێژی و ڕم هاوێژی و وەرزش.
جۆرەکانی
بە گشتی دوو جۆر چەک هەیە:
- چەکی کۆکوژ (چەکی ئەتۆمی، چەکی کیمیایی، چەکی بایۆلۆجی).
- چەکی ئاسایی (هەموو چەکەکانی دیکە).
مێژووی چەک
لەو کاتەوەی مرۆڤ هەیە پێویستی بە چەک هەبووە چ بۆ هێرشبردن یان ڕاوکردن یان بەرگری بووبێت، یەکەمین چەکی مرۆڤیش بەردەکان بوون، دواتر بەردەکان داتاشراون و هاوێژراون، دواتریش نووکی تیر و ڕمیان لێ درووست کراوە.
بە درێژایی مێژوو چەکەکان لە بەردەوە گۆڕاون بۆ تیر و کەوان و ڕم و چەکی سپی ئاڵۆز و شاراوە (شمشێر و چەقۆ)، و دواتریش گۆڕاوە بۆ چەکی ئاگرین و تۆپهاوێژ و چەکی بچووک و گەورە و ڕێژنگ و تانک و کەشتی دەریایی و فڕۆکەی جەنگی و چەکی ئەتۆمی.
زیاتر بزانە لەسەر مێژووی چەک